ته‌نیایی - مۆزەخانەی گلیبپتۆتیک
ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه‌.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه‌ رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
توانا ئه‌مین


ئه‌م وێبڵاگه‌ بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟

راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه‌ له‌‌و سایته‌ ئه‌ده‌بی ‌و فه‌رهه‌نگیییه‌ گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌، كه‌ له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته‌ گشتییه‌كان‌ خوێنه‌ر هه‌ناسه‌ سوار ناكه‌ن و ره‌نگه‌ دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به‌ هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه‌ منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله‌ له‌م هه‌رێمه‌ بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له‌ راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه‌...! هه‌رچۆنبوو جارێ‌ ئه‌م وێبڵاگه‌‌ بچوكه‌مان خستۆته‌ كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه‌ بڵێم له‌ خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به‌ خۆم و به‌ ئێوه‌ش له‌ كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!



trade schools
میوانانى‌ ته‌نیایی

مۆزەخانەی گلیبپتۆتیک

hh

ئەمڕۆ ئالان پەری هاوڕێم بردمی بۆ مۆزەخانەی (گلیبپتۆتیک) لە کۆپنهاگن-ی پایتەختی دانیمارک، لێرە پەیکەرگەلێکی تایبەت، توحفاتی ناوازە، بەرهەمهایەکی هونەری گەورە هەیە، لەساڵۆنە فراوان و نیمچە تاریکەکانیدا بیری مرۆڤە کەم چانسەکانی مەملەکەتەکەی خۆمم کردەوە؛ بیری خوێنکارەکانی شێوەکاری، بیری شێنێ-ی خوشکم، کە ئەوە پەیمانگا تەواو دەکات ‌و  هێشتا ئەم جێگایانەی لە فیلمیشدا نەدیووە، بەدەم ئەم خەیاڵانەوە لەناو هۆڵی تابلۆکاندا بەر وێنە دەگمەنەکانی سیزان‌ و ڤانکوخ ‌‌و ڕامرانت کەوتم، بۆ ساتێکی کورت چێژی بینینم لەگرنگترین بەرهەمە هونەرییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بینی، حەیفێ جێتان خاڵی.


, 20:45 , 2010/1/20


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 6 له‌ 83 | پێشوو
گه‌ڵاكانی ته‌نیایی></a>
<a href=گه‌ڵاكانی ته‌نیایی