ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
مه‌ترسه‌و سێوه‌که‌ت قووتده
مەنسوور تەیفوری
که‌سێک له ژوورێکدایه، خۆیه‌تی‌و سێ دانه سێ‌و؛ برسییه. سێوی یه‌که‌م‌و دووهه‌م تاقی ده‌کاته‌وه، هه‌ردوو کرمێن، فڕێیان ده‌دات، ته‌نیا یه‌ک سێوی به‌ده‌سته‌وه ماوه، سێوی سێهه‌م، نازانێ چی بکات، به‌برسیی سه‌ربنێته‌وه، واز له‌خواردن بهێنێت‌و ده‌یان پرسیاری دیکه که ده‌کرێ له‌چرکه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م دۆشدامانه تووشی که‌سێکی بکات. له‌م چرکه‌دا ئه‌وکه‌سه ده‌گۆڕێت بۆ بوونه‌وه‌رێک که یه‌که‌م که‌شفی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنه: سووژه، که‌سێک که بێ پشت‌و په‌نا ده‌بێ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆیدا به‌رپرسیار بێت، که‌سێک که هاوکات ناتوانێ له چییه‌تی‌و چۆنایه‌تی سێوی سێهه‌م بزانێت‌و که‌چی ده‌بێ تاقیشی بکاته‌وه، بوونه‌وه‌رێک که ته‌قدیری تاقیکردنه‌وه‌یه بوونه‌وه‌رێک که چیدی چ ئاسمان‌و چ هێزێکی ده‌ره‌کی یان باڵای له‌پشت نییه، پێش ئه‌م دۆخه ره‌نگه باخه‌وان، نێشانه، ئه‌قڵێکی زاڵترو کۆنتر، حیکمه‌تێکی باڵا هه‌بوو یارمه‌تی ئه‌م که‌سه‌ی ده‌دا له‌ناوه‌ڕۆکی سێوه‌کان بگات، به‌ڵام ئێسته چ گه‌ره‌نتییه‌ک له‌ده‌ره‌وه نه‌ماوه‌و ئه‌وه که‌سانن که ده‌بێ بۆ خۆیان‌و به‌ناوی خۆیانه‌وه بڕیار بده‌ن، سووژه چیدی خۆیه‌تی‌و کاکیبه‌کایی سووژه‌یه‌تی‌و به‌رپرسیارێتی خۆی، بێ هێچ شتێک که بتوانێ سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانی خۆی پێوه ببه‌ستێ. پێش ئه‌م دۆخه مرۆڤ ته‌نیا سه‌یری جیهانی کردووه‌و له‌گه‌ڵ جیهان رۆشتووه‌و زمانیشی ته‌نیا که‌ره‌سته‌یه‌ک بووه بۆ وه‌سفی جیهان، به‌ڵام که‌سی سێوخۆر، له بودلێر به دوا، که‌سێکه که سه‌یری خۆی ده‌کات که خه‌ریکه سه‌یری جیهان ده‌کات‌و ئه‌مه‌ش درزێک ده‌کاته ناخیه‌وه که شوێنی بیرکردنه‌وه‌و بۆشایی سووژه‌یه‌تیشه. بێینه‌وه بۆ ژووره‌که، که‌سی تاین هیچ شتێکی به‌ده‌سته‌وه نییه بتوانێ له‌ڕێگه‌یه‌وه له چۆنایه‌تی سێوی سێهه‌م بگات‌و ته‌نیا هه‌ندێ ئه‌گه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه:1- وازهێنان له تاقیکردنه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی پێچه‌وانه‌و گۆڕینی خودی پرسیاره‌که، بۆ نموونه بۆ پرسیاری وجوودی‌و له‌دواییدا ده‌وردانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌و وازهێنان لێی- ئه‌و رێگا قه‌دبڕه‌ی که په‌نابردن بۆ ئیگزیسانسیالیزم‌و به‌ستنه‌وه‌ی کێشه‌کان به‌ناخی مرۆڤه‌وه‌و په‌نابردن بۆ جۆره جیاوازه‌کانی عیرفان‌و مه‌عنه‌وییه‌تی مۆدێرن، هه‌ندێ له ده‌رکه‌وته‌کانین؛2- وه‌رگرتنی دۆخه‌که وه‌ک خۆی‌و خواردنی سێوه کرمێیه‌کان، به‌م به‌ڵگه‌وه که ره‌نگه سێوی سێهه‌م له‌ئه‌وانی پێشوو خراپتر بێت. گه‌ر ئه‌م ژووره‌و سێوه‌کان به جیهانی هاوچه‌رخ‌و گوتاره‌کانی به‌راورد بکه‌ین، ده‌توانین باشتر له‌سێوه‌که‌و ناوه‌ڕۆکی ناڕاشکاوی کتێبه‌که تێبگه‌ین: پاشه‌کشێ‌و وازهێنان له خواردنی سێ‌و، ئه‌و شێوازه‌یه ده‌کرێ له‌گه‌ڵ خۆدزینه‌وه له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیی له‌ڕێگه‌ی به‌خشینی ئازادی‌و ئیراده‌ی خۆبه‌ئایدۆلۆژیا یان پێکهاته‌یه‌کی ده‌ره‌کی به‌راورد بکرێت، که ئاره‌زوو بۆ توانه‌وه له شتێکی گه‌وره‌تری ده‌ره‌کیدا ده‌کرێ له په‌ره‌ستنی ئه‌لقاعیده‌وه ده‌ستپێبکات، تاکو شه‌یدایی بۆ مایکڵ جا‌کسۆن یان هیتله‌رو په‌نابردن بۆ جۆره جیاوازه‌کانی سانتیمانتاڵیزم‌و په‌ره‌ستنی له‌ش له‌شێوه‌ی شۆ ته‌له‌فزیۆنییه جیاوازه‌کان‌و به‌رنامه‌ی من جیاوازمدا، په‌نابردن بۆ وازهێنان له تاقیکردنه‌وه‌ی سێوی سێهه‌میش‌و رازیبوون به کرمێیه‌کان، دیسان ده‌کرێ له‌گه‌ڵ "کۆتاپه‌رستی"و نه‌خۆشینی راگه‌یاندنی "کۆتایی" به‌راورد بکرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره‌ی به نوێنه‌رایه‌تی فۆکۆیاماو ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه ته‌قدیسی دۆخی هه‌بووی جیهان ده‌که‌ن، بۆ خۆدزینه‌وه له زه‌بری رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و چییه‌تی نادیاری تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری نوێ، بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی کردن، که جۆرێکی دیکه‌ی راکردنه له ئازادی‌و راده‌گه‌یه‌نێ که سه‌رده‌می گوتاری جیهانی، هه‌مه‌گیرو گه‌وره‌و شۆڕشگێڕانه به‌سه‌رچووه‌و چیدی با به‌وه‌ی هه‌مانه، قایل بین، چونکه تاقیکردنه‌وه‌کانی پێشوو هه‌ره‌سیان هێناو "کۆمۆنیزم" وه‌حشه‌تی خسته‌وه، که واته با چیدی واز له‌تاقیکردنه‌وه بهێنین‌و دۆخی هه‌بووی جیهان بپه‌رستین. به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م دوو روانگه‌یه تاقینه‌کردنه‌وه‌ی سێوی سێهه‌مه، خۆدزینه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری تازه‌و زیاتر، گه‌ڕانه بۆ زه‌مانه‌ت‌و گه‌ره‌نتییه‌کی ده‌ره‌کی، واته ئه‌و شتانه‌ی به‌ر به تاقیکردنه‌وه‌ی سێوه تازه‌که ده‌گرێن، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ده‌ست نه‌دانه کردووه‌و خۆدزینه‌وه‌ن له‌م راستییه‌ی که جیهان مرۆڤ‌و بیرکردنه‌وه بۆ ده‌ستدانه کرده بانگ ده‌کات. لێره‌وه‌شه که‌سێکی وه‌ک لینین، وه‌ک سیمایه‌کی نموونه‌یی له‌م تیۆره تازانه‌و لای که‌سێکی وه‌ک ژیژه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و گرنگایه‌تیی پێده‌درێت. نموونه‌یه‌ک ده‌توانێت له‌کرده‌ی که‌سی سێوخۆرو دوودڵییه‌کانی نزیکترمان بکاته‌وه: ناتاشا کۆستایای هاوسه‌ری لینین، له نامه‌یه‌کیدا بۆ بوخارین له‌ڕۆژانی پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، باسی ئه‌وه ده‌کات که له‌وانه‌یه لینین خه‌ریکه شێت ده‌بێت، وه‌ک ژیژیک باسی ده‌کات له‌م کاته‌دا لینین بیر له شۆڕش ده‌کاته‌وه‌و هاوکات دوو گوتاری له‌به‌رامبه‌ردایه که ده‌بێت تێیانپه‌ڕێنێت: بیانووی گوتاری یه‌که‌م بۆ نه‌کردنی شۆڕش ئه‌وه‌یه که هه‌لومه‌رجی مێژوویی ئاماده نییه‌و پێشتر ده‌بێ شۆڕشی بۆرژوازیی رووبدات‌و پاشان‌و پاشان... شۆڕش بکه‌ین، ئه‌م بیانووه بۆ گه‌ره‌نتییه‌ک له مێژوودا ده‌گه‌ڕا، گوتاری دووهه‌م ئه‌م بیانووه‌ی ده‌گرت که سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین زۆربه‌ی خه‌ڵکمان له‌گه‌ڵه‌و شێوه سه‌رژمێرییه‌ک بکرێت‌و ئه‌وکات ده‌ست بده‌ینه کرده‌وه ،که ئه‌میش دیسان گه‌ڕان بوو بۆ زه‌مانه‌تێک له‌ده‌ره‌وه، بۆ خۆدزینه‌وه لـــه‌به‌رپرسایه‌تی ئه‌و کرده‌وه‌ی که پێویسته ده‌ستی تێبدرێت، ئه‌مه‌شه ژیژیـک لینین له‌پاڵ ئه‌و که‌سانه‌دا داده‌نێت که ئه‌وکاته‌ی پێویسته ده‌ست ده‌ده‌نه کاره چه‌په‌ڵه‌که. به‌ڕای ئه‌و لینین هه‌ردوو دوو ئه‌گه‌ره‌که تێده‌په‌ڕێنێت‌و ئایدیاکه‌ی ئه‌مه‌یه که "هیچ گه‌وره ئه‌ویدییه‌ک نییه؛ چ گه‌ره‌نتییه‌ک به‌ده‌سته‌وه نییه، ده‌بێ ده‌ست به‌کاربیت، لام وایه ئه‌مه لینینێکی به‌ڕاستی لاکانییه. هه‌ر چۆنده روونشیکار خۆی پشت‌و شه‌رعییه‌تی خۆیه‌تی. به وته‌یه‌کی دیکه، له خاڵێکی تایبه‌تدا ده‌بێ به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه له ئه‌ستۆ بگری". رامانی که‌سی سێوخۆرو دوودڵی‌و راراییه‌کانی له‌وه‌ی که "ده‌بێ چی بکات"، ئه‌و چرکه وجوودییه‌ی ئه‌و ده‌بێ تێیدا بڕیاری خۆی بدات، ئه‌و وازهێنانه‌ی ئه‌و له پشت‌و په‌نا ده‌ره‌کییه‌کان‌و بێپه‌ناییه‌که‌ی، دوودڵی‌و سه‌رگه‌ردانییه‌کانی به‌رامبه‌ر بڕیاردان‌و ده‌ستدانه‌کرده، ئه‌و بۆشایی‌و درزه‌ی له‌م چرکه‌دا ناخی ده‌کێڵێ، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه راسته‌وخۆیه‌ی هه‌یه‌تی، ئه‌م که‌سه به گه‌لێ بیرمه‌ندی کۆن‌و هاوچه‌رخه‌وه ده‌به‌ستێ: لاکان، ژیژیک، لاکلاڤ، مۆفێ، بلۆخ، هیگڵ، رانسییه‌رو شه‌پۆلی پاش لاکانی، ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌نیازه رابگه‌یه‌نێت که ئاواتی سیسته‌م بۆ هاوشوناسیی له‌گه‌ڵ خۆیدا چ کات سه‌رناگرێت‌و چ سیستمێک نا‌توانیت بێ درز‌و ناکۆکیی بیت، هه‌ر چۆن چ کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌مانای ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی یه‌ک نییه‌و کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ناکۆکی‌و ئانتاگونیزمێکی هه‌میشه‌ییه، که هه‌وڵ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکییه هه‌میشه وه‌حشه‌تی خستۆته‌وه، ئه‌و کاره‌ی سیستمه تۆتالیتاره‌کان به‌نیازی کردنین، ئه‌و کۆمه‌ڵه بیریاره‌ی که به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵ بۆ کردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ به‌سه‌ر مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا ده‌که‌نه‌وه‌و هێشتا لایان وایه که ئه‌و دۆخه‌ی تێیدا ده‌ژین، ناکرێ دوا شێوه بێت. لێره‌وه‌ش ئه‌وان به ئایدیایه‌کی هه‌میشه‌یی بیرکردنه‌وه‌وه گرێدراون که هه‌مان ئایدیای تێپه‌ڕێنه‌ری ناخی بیرکردنه‌وه‌یه: یارمه‌تیدانی مرۆڤه‌کان بۆ تێگه‌شتن له ئه‌و مه‌ته‌ڵ‌و ناکۆکییانه‌ی به‌رده‌وام له ژیانی رۆژانه‌یاندا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌و یارمه‌تیدانیان بۆ تێگه‌شتن له خۆیان‌و جیهانه‌کانیان‌و ناونانی شته‌کان‌و ماته‌ڵه‌کانی جیهانی هاوچه‌رخ، واته به‌رهه‌مهێنانی زمانێک بۆ ده‌ربڕینی خود، زمانێک بتوانن پێی مه‌ته‌ڵه‌کان بکه‌نه‌وه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات به‌پێی تێگه‌شتنی نوێ بۆ هه‌ندێ چه‌مکی بنچینه‌یی وه‌ک "کۆمه‌ڵگا"، "سیستم"، "مرۆڤ"، "زمان"و له‌دواییدا چه‌مکی "شۆڕش"، جۆرێکی دیکه بیر له ژیانه‌کانمان‌و شێوه‌ی چالاکی‌و به‌شداریمان له جیهاندا بکه‌ینه‌وه‌و بیرمان نه‌چێت که رێگه‌ی تازه هه‌میشه هه‌یه‌و پێویسته تاقی بکه‌ینه‌وه، وه‌ک که‌سی نێو ژووره‌که چراکه بکوژێنینه‌وه‌و هه‌موو پشت‌و زه‌مانه‌تێکی ده‌ره‌کی لابده‌ین‌و به‌ناوی به‌ها جیهانی‌و هـــــه‌مه‌گیره‌کانه‌وه بڕیار بده‌ین‌و سێوه‌که قووت بده‌ین. |
, 12:55
,
2009/12/25
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 9 له 83
| پێشوو
|
| |