ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
مه‌یتبه‌ر
تێکۆشه‌رخالید
یه‌که‌م ئێواره‌ى بوو ڕووبه‌ڕووى ته‌رمێکى وا ترسناک ببێته‌وه،ئه‌و ته‌رمه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک گه‌نجه‌وه دۆزرابووه‌وه،له‌ناو ته لیسێکى قاوه‌ییدا،ته‌رمه‌که پیاوێکى ڕه‌شتاڵه‌ى لاوازبوو،له‌ناوقه‌ددا کردبوویان به‌دوو که‌رته‌وه،دیاربوو به‌ته‌ور بڕدرابووه‌وه،گه‌نجه‌کان له پێش ئه‌فسه‌رى لێکۆڵه‌ره‌وه،ئه‌وه‌یان وتبوو که نازانن له‌کوێ دۆزیویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت کاته‌که‌یشیان نه‌ده‌زانى،ئه‌فسه‌ره‌که له کۆتایی و وه‌ڵامى لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا وتبووى ئه‌وان له‌ترسا بیریان چۆته‌وه،که‌ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین کاره‌ساته، هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێ مایه ده‌که‌نه‌وه،ترس له‌هه‌ر شتێک له‌دنیادا، واته کوشتنى ئه‌ودیو و خۆت،مه‌یتبه‌ر پیاوێکى لاوازى چاو که‌سک بوو،له‌شه‌ودا مرۆ نه‌ده‌وێرا تێی بڕوانێت،مۆته‌که بوو،چاوه‌کانى وه‌ک پشیله ده‌بریسکانه‌وه،عاده‌ته‌کانى ژیانى سه‌رسوڕهێنه‌ربوو،هه‌موو عومرى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى مردووان بوو به‌ره‌و گۆڕستان،له ڕاستیدا ئه‌و خۆى بۆى ده‌گێڕامه‌وه که له‌وه‌ته‌ى هه‌یه،ته‌رمێکى له‌م شێوه‌یه‌ى نه‌بینیووه،به‌شێکى ریخۆڵه‌کانى له له‌تێکى جه‌سته‌یداو به‌شه‌که‌ى تر‌ى له‌لاکه‌ى تری‌دا بوو، هێنده خوێنى له‌به‌ر چۆڕابووه‌وه که ته‌واو په‌راسووه‌کانى دیاربوون،هه‌رچه‌ند پێسته‌که‌ى له‌لایه‌که‌وه تا لاى مه‌مکى هه‌ڵدڕابوو،چاوێکى هه‌ڵتۆقیوو وچاوه‌که‌ی تر‌ى ته‌قیبوو، ئه‌و زۆرجاران بۆى ده‌گێڕامه‌وه‌و ده‌یووت،له حه‌یاتما یه‌ک جار ته‌رمێکى ترسناکم دیووه،ئه‌ویش ته‌رمى ئافره‌تێک بوو که به کێردى قه سابى مێشکیان قڵیشاندبوو،واته لایه‌کى سه‌رى پێوه‌نه‌بوو،تا ئێستاش نه‌زانراوه کێ و بۆچى واى لێکردووه؟،وه‌لێ ئه‌م ته‌رمه دوو له‌ته‌ى دوایی ئه‌و پیاوه ڕه‌شتاڵه لاوازه،واى له‌مه‌یتبه‌ر کرد که واز له‌کاره‌که‌ى بهێنێت و به‌دواى بکوژى ئه‌و ته‌رمه‌دا بگه‌ڕێ،له‌کاتێکدا مه‌یتبه‌رى کارێکى بژێویی و ئینسانى بوو، مه‌یتبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى له‌پاش ئه‌وه‌دا که به‌ده‌ستى خۆى ته‌رمه‌که‌ى ناشت و دوو شه‌وان له‌سه‌ر یه‌ک ته‌رمه‌که هاته خه‌ونى و خه‌وى لێ ده‌زڕاند،تاواى لێهات،به‌په‌له ته‌رمه‌که‌ى ده‌رهێنایه‌وه و خستییه سنووقێکى ئاسنه‌وه و بڕیارى ئه‌وه‌ى دا بۆ بکوژى ئه‌و ته‌رمه بگه‌ڕێت که ته‌واو بیر‌و ئه‌ندێشه‌ى داگیر کردبوو،له‌ڕاستیدا من و مه‌یتبه‌ر زۆر هاوڕێى یه‌کدی بووین،حه‌زم نه‌ده‌کرد ڕێى لێبگرم و نه‌هێڵم به‌دواى بکوژدا بگه‌ڕێت،هیچم پێنه‌ووت،خۆشمده‌ویست له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر به به‌خشنده‌یی ته‌رمى باوکمى ناشت و هاوکارى کردم،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى وازى له‌مه‌یتبه‌رى هێنا،ئیدى نه‌مبینییه‌وه،ئێستا من هه‌رلێره‌م له‌م وڵاته‌دا، دڵنیام ئه‌ویش لێره‌یه‌و له‌گه‌ڕان په‌شیمان نییه، به‌ڵام هه‌موو خۆزگه‌م ئه‌وه‌یه، ئێستا ئه‌م چیرۆکه بخوێنێته‌وه، چونکه من هه‌واڵى کووشتنى ته‌رمه‌که‌به‌درووستى ده‌زانم و وا لێره‌دا ده‌یخه‌مه ڕوو، پیاوێکى ڕه‌شتاڵه‌ى لاواز و چاو ڕه‌ش،خه‌ڵکى شارێکى تر،له یه‌کێک له باخه‌کانى شاردا عاشقى کچێکى پاکیزه‌و بێ گرێ ده‌بێت،به‌ڵام کچه خۆشه‌ویستى خۆى هه‌یه، ناشتوانێت ده‌سبه‌ردارى ئه‌و عیشقه‌ى بێت،ئه‌م هه‌ر وازى لێناهێنێت،تا له‌خشته‌ى ده‌بات و کچه له‌خۆشه‌ویسته‌که‌ى ده‌کات،مه‌عشووقى یه‌که‌مى خانمه‌که، تووشى حاڵه‌تێکى ده‌روونى دێت و دواى یانزه‌مانگ جیابوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خانمه‌که،ڕۆژێکى سارد،کاتێک پیاوه ڕه‌شتاڵه‌که له شاره‌که‌ى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌یه‌وێت بۆ جارێکى تر چاوى به خانمه‌که‌ى بکه‌وێته‌وه،بۆسه‌ى بۆ داده‌نێته‌وه و له‌گه‌ڵ دوو براده‌ری شاعیری خۆیدا، زۆر نا شاعیرانه ده‌یکوژن، مه‌عشوقى یه‌که‌م به‌ته‌ور ده‌یکات به‌دوو که‌رته‌وه، دوو هاورێکه‌یشى یه‌کێکیان به‌قه‌ڵه‌م چاوێکى ده‌ته‌قێنێت، ئه‌وى تریان هێنده به‌حه‌ماسه‌وه قوڕگى ده‌گرێت، تا چاوه‌که‌ى تر‌ى هه‌ڵده‌تۆقێت، دواجار له‌تووره‌که‌یه‌کى قاوه‌یی ده‌ئاڵێنن و له نێوان ڕێگاى ئه‌و دووشاره‌دا فڕێى ده‌ده‌ن که خانمه‌که‌و ئه‌و پیاوه‌ى به‌یه‌که‌وه به‌ستۆته‌وه. ده‌شبێت ئه‌وه بڵێم بکوژه‌که شاعیرێکى ترسناک و سامناکه، له‌وه‌ته‌ى هه‌یه خه‌ڵکى یه‌ک وشه و ته‌نیا یه‌ک شیعریان لێبیستووه که سۆزى تێدا به‌رجه‌سته بووه، ئه‌ویش باسکردن و شیعرێک بووه بۆ گوڵى سوور (گوڵى سوور) که خانمى خاوه‌ن دوو مه‌عشوق ده‌کات، ئێستا منى گێڕره‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکه به‌دواى مه‌یتبه‌ردا ده‌گه‌ڕێم ده‌ترسم ئیدى نه‌یبینمه‌وه، ئاخر ئه‌و له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى بکوژێکى بێگوناهدا ده‌ستى له‌و ئیشه‌ى هه‌ڵگرت، که جگه له‌مه‌به‌ستى بژێوى مه‌به‌ستێکى ئینسانى له‌پشته‌وه‌بوو، تا ته‌رمى هه‌ر مرۆیه‌ک به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ بکرێت و به‌وه‌فاوه خواحافیزى لێبکرێت، تکا ده‌که‌م هه‌ریه‌کێکتان زانیاریتان ده‌رباره‌ى ئه‌م مه‌یتبه‌ره هه‌یه، یان ده‌زانن له‌کوێیه، ئه‌م چیرۆکه‌ى منى پێ ببه‌خشن، تائاگادارى ڕاستییه‌که بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى من بۆ هه‌میشه به‌دواى مه‌یتبه‌ر و به‌دواى گوڵى سووردا ده‌گه‌ڕێم، ئاخر من خۆم مه‌عشوقى یه‌که‌مى خانمه‌که‌م ، گوڵى سوور!.
Tekoshar.khaled@gmail.com
|
, 11:19
,
2009/12/10
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 10 له 82
| پێشوو
|
| |