ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
چوارگۆشەیەکى ئاسن
ئاریان ابوبکر  حەوت جار خۆمم بینى یەکەم جار:کەلەباوکمەوە چوومە ناو دایکمەوە دووەم جار:کەبوم بە دانیشتووى سەر زەوى سێ یەم جار:کە بە چەقۆکانى زەمەن خەتەنە کرام چوارەم جار:کەلەخەوما نە خەوتبوم پێنجەم جار:کە ئاوێنە تەماحى تێ‌کردم شەشەم جار:کە لە شەوى هەنگوینیا بە تەنیا هەر
خۆم بووم حەوتەم جار:کە خۆمم نەبینییەوە جارێکى تریش خۆمم بینى خۆمم بینى کە بە تەنیا خستمیانە قەبرێکى دوو نەفەرییەوە ئاخر من من ئەمەوێت لە سێ شوێنا بمرم یەکەم شوێن:لە ناوەڕاستى گەردێک ئاودا. دووەم شوێن:لە پشتى باوکما ڕاست نەبمەوە. سێ یەم شوێن:لە ناو سکى دایکما لە بار بچم.
گەر ئەمانە نەکران گەرەکمە لە یەک شوێنا بمرم گەرەکمە لە یەک شوێنا بمرم،ئاخر ئەم عادەت بونانە زۆر قورسن هەرچى ئەکەم عادەت ناگرم بەم هەناسەدانانەوە خێرا خێراش موعتاد ئەکرێم موعتاد ئەکرێم بە شتێک کە پێى ئەڵێن ژیان خێرا لە توڕەیم توڕە ئەبم و هەموو پەرداخەکانى ماڵەوە ئەشکێنم دەرگاى حەوشە بە لەقە دا ئەخەم زۆر بە جدى ئەڕشێمەوە لە سوچێکدا تێر تێر ئەگریم دێمە دەرەوە کیفى پارەکەم دەرئەکەم و بە سایەق تەکسییەکە ئەڵێم بڕۆ بڕۆ بڕۆ خێرا بڕۆ و لێرە مەوەستە پێى ئەڵیم بیخەرە سەر گۆرانییەکى حیزانە و لە جامى تەکسییەکەوە زۆر بێ عەقڵانە حەز لە کچێک ئەکەم کە جارێکى تر نایبینمەوە ئەمانە ئەکەم و هەر عادەت ناگرم عادەت ناگرم بەم ژەمانەوە بۆ بەیانیان: وێنەى لاسکى کاهوویەک ،بە کوپێک هەواوە بۆ نیوەڕوان: چنگێک ئاو لەسەر دیوى ڕۆژنامەیەک بۆ عەسران: تەنها توێکڵى هێلکەیەک ئەخۆم بۆ ئێوارە: سێبەرى قاشێک پەنیر بەچەند لاپەڕەیەکى سپى یەوە بۆ پێش خەوتن: خۆ ئامادەکردن بۆ خەو بینینێک کە ناکرێت ئێستا باسى بکەم و ناشکرێت پێت بڵێم هەر عادەت ناگرم یەکسەر ئەوەستم و بەدرۆوە بە پیاویک ئەڵێم سەعات چەندە؟ ،واتە کاتژمێر چەندە؟ زۆر پیاوانە بە ژنێک ئەڵێم تۆ زۆر ڕۆماسیت وا ئەکەم و هەر عادەت ناگرم شتى تریش ئەکەم و هەر عادەت ناگرم بەم عادەتانەوە ماسیحەیەکى درێژتر ئەکڕم و مۆلیدەکە هەڵئەدەمەوە فیلمێک بە نێکست نێکست سەیر ئەکەم ژمارەیەکى هەڵە لێئەدەم و ئەڵێم ئەلوو ئەڵێم قەیچێکە با ببین بە هاوڕێ دواى دوو نامە و دواى دوو ڕۆژ و دواى دوو درۆ و دواى دوو شتى تر ئەڵێم تۆ زۆر سێکسیت پێى ئەڵێم قەیچێکە با بت بینم یەکسەر بیرى مێردەکەیم ئەکەوێتەوە و بیرکردنەوەکەم ئەگۆڕێت و تاقەتم لە سێ شت نامێنێت یەکەم شت:لە مۆبایلەکەم دووەم شت: لە هەناسەدان سێ یەم شت:لە هەردوکییان یەکسەر یەک تۆزى پێئەچێت ئەگەمە بازاڕ یەکسەر یەک تەن پارە ئەدەم بە ئاوێنە لە بەرزایى تەنیایمەوە ئاوێنەکەم بەر ئەبێتەوە لە بازاڕ ئەگەڕێمەوە خۆم موعتاد ئەکەم بەم جادانە لە کۆتایى ڕێگادا، تەنها پڕ بە چنگم گوو ئەخۆم جەستەم ئەدەمە دەست بۆشایى دڵم وا فێر ئەکەم هەر هیچ نەبێت کەمێک لێ بدات لە پارچەیەکى ئاوێنەکەمەوە سەرێک دەرئەکەم دەستێکى تەڕ ئەهێنم بە سەرما و بە خۆم ئەڵێم من ئەمەوێت لە دوو شوێنا بژیم یەکەم شوێن:لە بێ مادەیدا ،لەو شوێنەدا کە هیچى لێ نییە و هیچ لێرە ناچێت دووەم شوێن:لەو شوێنەدا کە ئەمەوێت لە یەک شوێندا بژیم.
2008_2009 Aryan_abubakr@yahoo.com |
, 01:23
,
2009/10/29
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 18 له 83
| پێشوو
|
| |