ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
ته‌نگانه
ئەحمەدی شاملوو

دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌که‌ن نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی. دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم. خۆشه‌ویستی له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون، بیشارنه‌وه.
له‌کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی ساردوسڕدا ئاوردووه شیعر و سروود ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه باسی سه‌ره بیرکردنه‌وه ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم. ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ هاتووه چرا بخنکێنێ ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون، بیشارنه‌وه.
وا قه‌سابان سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم. توێ توێ بزه له برینی لێو داده‌تاشن گۆرانی له‌برینی گه‌روو ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون، بیشارنه‌وه.
دێن قه‌ناری به ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم. ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه شایی ده‌کا ده‌بێ خودا له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون، بیشارنه‌وه.
وەرگێڕانی: ناسری حیسامی |
, 16:37
,
2009/10/27
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 18 له 82
| پێشوو
|
| |