ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
له‌ڕاستیدا زۆرم خۆش ئه‌وێت..!
رامیار مه‌حمود

(من له کاتێکی تردا نامه‌ت بۆ ئه‌نووسم، ئێستا سه‌رقاڵیم زۆره، هه‌ر په‌لێکم که‌وتۆته لایه‌ک، رۆژانه بێ هیچ هۆیه‌ک خه‌مگین ئه‌بم، شه‌وانه‌ش هه‌روه‌ها، ساڵانێکی زۆره ته‌نها چه‌ند شه‌وێک به ئاسوده‌یی نوستووم، ناشتوانم حه‌یای خۆم به‌رم له‌سه‌ر عه‌شق و دڵداری بنووسم..)
خه‌مگینی خواردوومی ئه‌مه‌وێت بڕۆم شاعیرێک له‌ناو مندایه ناهێڵێت بحه‌سێمه‌وه زمان له گۆشت و ئێسقانم ئه‌گرێته‌وه وشه له هه‌ناسه‌م دروست ئه‌کات ئه‌مه‌وێت بڕۆم ئه‌مه‌وێت له زمانیش بێمه‌وه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌وێت برین له نووسین بشارمه‌وه هه‌رکاتێک رێگایه‌ک بدۆزمه‌وه بۆ ژیان قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه ناو نووسین.. زۆر بێتاقه‌تم.. هه‌ست ئه‌که‌م خۆشم ئه‌وێت... هه‌ست ئه‌که‌م: له ناو دڵمه‌وه شتێک بانگی ئه‌و ئه‌کات... به ده‌ستێکدا ئه‌مه‌وێت رقم لێی بێت... به ده‌سته‌که‌ی تردا به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕێم... وه‌ک مناڵ پارچه خواردن ئه‌که‌ین به ده‌می یه‌که‌وه... وه‌ک مناڵ شه‌ڕه‌شه‌قمانه... هه‌موو که‌سێک وا ئه‌زانێت..، هه‌موو شتێکمان بڕاندۆته‌وه... نامه بۆ یه‌کتر ئه‌نووسین... هه‌ست ئه‌که‌م تاقه‌تی زۆر شتم نییه بێ ئه‌و... ئه‌ویش تاقه‌تی زۆر شتی نییه بێ من... شتێک ئه‌که‌ین تا ئێستا هیچ ناوێکمان لێ نه‌ناوه... ده‌ترسین که ناومان نا بڕوخێت... ئه‌ترسین که ناومان نا..، دوایی هیچ شتێکمان له یه‌کتری نه‌چێت... ئه‌و ده‌موچاوی یه‌ک زه‌رده‌خه‌نه‌ی گه‌وره‌یه، بێ هیچ هۆیه‌ک... منیش یه‌ک گریانی گه‌وره‌م له پشت ده‌موچاومه‌وه شاردۆته‌وه... له‌به‌رچاوی ئه‌ودا هیچ ناخوێنمه‌وه... یه‌که‌م جارکه کتێبه‌کانی بینیم..، وتم ئه‌وه هی براکه‌مه لێره جێی هێشتووه... ئه‌زانم ئینسانه راسته‌قینه‌که‌ی ناوه‌وه‌م زویر بووه... به‌ڵام به ئه‌ویشم وت: قه‌ت نه‌مزانیوه و..، قه‌تیش حه‌زم نه‌ئه‌کرد بزانم..، ئه‌وه‌نده عاشقم... من ئازارێکی زۆرم هه‌یه... ئه‌زانم ئه‌م ئازاره زۆره وا ئه‌کات: خۆشم بوێت... من یه‌ک برینی گه‌وره‌م له خۆما داپۆشیوه... ئه‌ویش یه‌ک ژیانی گه‌وره له پێشییه‌وه رائه‌کات... ئه‌زانم ئه‌وه وام لێ ئه‌کات: خۆشم بوێت... ئه‌وه وام لێ ئه‌کات: حه‌ز بکه‌م که‌سێک بزانێت چه‌ند جوانم... هه‌موو که‌سێک وا هه‌ست ئه‌کات..، ئێمه هه‌موو شتیکمان بڕاندۆته‌وه... به‌ڵام له راستیدا..، که‌سمان ناوێرین باسی ئه‌و شتانه بکه‌ین که ئه‌یکه‌ین... ئه‌و هه‌موو جارێک پێم ئه‌ڵیت: په‌یمان ئه‌م شه‌ممه‌یه یه‌ک ئه‌بینین... دڵم مه‌شکێنه... منیشی فێری ئه‌م شته جوانه کردووه..، هه‌ر شتێک نابێت ئه‌ڵیم: دڵم مه‌شکێنه..
ئه‌پرل 2009 تۆرۆنتۆ
|
, 16:13
,
2009/8/13
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 27 له 83
| پێشوو
|
| |