ته‌نیایی - ته‌‌نیایم
ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه‌.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه‌ رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
توانا ئه‌مین


ئه‌م وێبڵاگه‌ بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟

راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه‌ له‌‌و سایته‌ ئه‌ده‌بی ‌و فه‌رهه‌نگیییه‌ گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌، كه‌ له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته‌ گشتییه‌كان‌ خوێنه‌ر هه‌ناسه‌ سوار ناكه‌ن و ره‌نگه‌ دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به‌ هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه‌ منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله‌ له‌م هه‌رێمه‌ بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له‌ راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه‌...! هه‌رچۆنبوو جارێ‌ ئه‌م وێبڵاگه‌‌ بچوكه‌مان خستۆته‌ كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه‌ بڵێم له‌ خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به‌ خۆم و به‌ ئێوه‌ش له‌ كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!



trade schools
میوانانى‌ ته‌نیایی

ته‌‌نیایم

 

دڵشاد عه‌‌بدوڵڵا

ژووره‌‌که‌‌م که‌‌شتییه‌‌که‌‌
به‌‌سه‌‌ر پشتی ته‌‌نیاییه‌‌وه‌‌gg
له‌‌ به‌‌نده‌‌ری ڕووناکییه‌‌وه‌‌
ته‌‌کان ده‌‌دا بۆ کوێ تاریکه‌‌
له‌‌ هه‌‌ر کوێوه‌‌
ده‌‌یکه‌‌یته‌‌وه‌‌... ئه‌‌وێ
ده‌‌رگایه‌‌تی
کلیل گومان ده‌‌کا
له‌‌ کردنه‌‌وه‌‌ی
بۆنی واهیمه‌‌ ڕژاوه‌‌
هی منه‌‌، تێکه‌‌ڵی
داروپه‌‌ردووی بووه‌‌
ژووره‌‌که‌‌م هه‌‌ر خۆمم تێیدا
که‌‌چی به‌‌رده‌‌وام ده‌‌نگی چه‌‌ند
که‌‌سێک دێ
که‌‌لوپه‌‌ل کۆده‌‌که‌‌نه‌‌وه‌‌
جانتایان ئاماده‌‌ ده‌‌که‌‌ن
هه‌‌ندێک سه‌‌فه‌‌ر ده‌‌که‌‌ن و
هه‌‌ندێک دێنه‌‌وه‌‌
ئه‌‌وه‌‌ی به‌‌رده‌‌وام لێره‌‌یه‌‌
ته‌‌نیاییمه‌‌..


, 16:03 , 2009/8/8


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 29 له‌ 83 | پێشوو
گه‌ڵاكانی ته‌نیایی></a>
<a href=گه‌ڵاكانی ته‌نیایی