ته‌نیایی
رۆحی من بێ ئیشه.. رۆحی من دڵۆپی باران‌و درزی خشته‌كان ده‌ژمێرێت.. جاری وا هه‌یه رۆحی من وه‌ك به‌ردی لاڕێكان تژییه له حه‌قیقه‌ت.. سوهراب سپهری
|
توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
|
(په‌یكه‌ری فه‌رهاد) یه‌كه‌مین كتێبی وه‌رگێڕدراوی من

عه‌باس مه‌عروفی شانۆنامه‌نووس‌و چیرۆكنو‌وس‌و رۆماننووس، له‌ناوه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌ده‌بیات‌و رۆژنامه‌گه‌ریی هاوچه‌رخی ئێرانییه‌و په‌یكه‌ری فه‌رهاد-یش ناوی یه‌كێك له رۆمانه‌كانێتی‌و به یه‌ك له‌گرنگترین‌و ئاڵۆترین كاره‌كانی ئه‌م نوسه‌ره ده‌ژمێردرێت، ئه‌م رۆمانه له‌ساڵی 2002 خه‌ڵاتی (ئه‌رنۆڵد تسوایگ)ی وه‌رگرتووه‌و بۆ سه‌رزمانی ئه‌ڵمانی‌و ئینگلیزیش وه‌رگێڕدراوه. من ئه‌م رۆمانه‌م له‌فارسیه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و رۆماننووسی كورد عه‌تا نه‌هایی دوای پێداچوونه‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م رۆمانه‌و كاریگه‌ربوونی به‌رۆمانی (كونه‌په‌پووی كوێر)ی سادق هیدایه‌ت نوسیوه‌و ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا چاپببووه. ئه‌مه ئه‌كه‌مین ئه‌زموونی منه له‌بواری وه‌رگێڕاندا‌و له‌پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م كاره له‌لای من هێجگار جوان‌و جێگای چێژبوو، دوو ساڵ‌ونیوه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ زۆرجار له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری رۆمانێكدا په‌یوه‌ندی دروستده‌كات‌و ده‌بێته دۆست یا هاوڕێی، لێ من زیاتر رۆشتبووم‌و ببومه عاشقی.. " ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراس-وه چاپكراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ری كورد‌و كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
بۆ داگرتن تكایه كلیك له‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه:
www.dengekan.info\dengekan\16\6369.html
|
, 18:44
,
2009/6/8
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 34 له 83
| پێشوو
|
| |